موصوع اطلاعیه به همه هموطنان عزیز اطلاع میدهیم در روزهای آینده پخش آزمایشی تلویزیون آژانس کی نیوز ارگان حزب لیبرال دموکرات کردستان دست به پخش می‌کند
و وب سایت آژانس کی نیوز به این زودی منتشر می‌شود همراه با پخش آزمایشی کانال آژانس کی نیوز تی‌وی

-----------------------------------------------
هیچ فکرێکی موتڵه‌ق نییه. هه‌میشه کۆمه‌لێ راستی و کۆمه‌ڵێ فکرو کۆمه‌ڵێ بۆچوونی جیاواز هه‌ن. به‌ڵام ته‌نها یه‌ک تاکه ئایدۆلۆژی و سیستێم هه‌یه که جێگه‌ی گشت راستی و جیاوازیه‌کانی تێدا ببێته‌وه و هه‌مان ماف به گشت لایه‌کیان بدات. ئه‌ویش لیبرالیزم وده‌وڵه‌تی لیبرالییه.
مه‌زنترین دووژمنی ئێمه‌ی لیبرال فه‌رمانڕه‌وایی زه‌برده‌ستانه‌یه (استبدادی) . پارت و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی تۆتالیاریستانه خاوه‌ن 6 روخسارن:
ـ ته‌نها یه‌ک بیروبۆچوون به دروست ده‌زانێت.
ـ رژێمه‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک پارت دایه. پارته‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک که‌سدایه. هه‌مان که‌س کۆنترۆلی کاری حکومه‌تیش ده‌کات.
ـ بوونی ئۆرگانێکی پۆلیسیی تیرۆرستانه که سیستێمی پاداش‌و سزا به‌کاردێنێت بۆ ده‌مکوتکردنی هه‌وڵاتیان‌و ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
ـ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن.
ـ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازار‌و ئابووریدا.
ـ ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران مافی چه‌ک هه‌ڵگرتنیان هه‌یه.
ئێمه وه‌ک پ ل ک، هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێکدا، له کوردستانی ئۆتۆنۆمدا، له کوردستانی فیدرالدا و له کوردستانی ئازاد‌دا دژ به گشت روخسارێکی تۆتالیتاریستانه‌ین. ئێمه وه‌ک پ ل ک، هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێکدا، له ناو خێزاندا، له ناو کۆمه‌ڵگادا، له ناو داموو ده‌زگاکاندا دژ به گشت بیرێکی ئیستیبدادین. دژ به گشت ره‌وشتێکی زه‌برده‌ستانه‌ین.

خه‌باتی ئێمه ته‌نها بۆ کوردستانێکی ئازاد نییه، به‌ڵکو بۆ کوردستانێکیشه که تیایادا رێز له که‌سایه‌تیی مرۆڤ بگیرێت، رێز له ئازادیی بگیرێت، رێز له دیموکراسی بگیرێت، رێز له هاوسانیی ژن و پیاو بگیرێت، رێز له ده‌سه‌ڵاتی یاسا بگیرێت، رێز له مافه‌کانی مرۆڤ‌و که‌مایه‌تیه‌کان بگیرێت.
خه‌باتی ئێمه بۆ تاکێکی کوردستانیی و کۆمه‌ڵگایه‌که که باوه‌ڕی به ئازادیی، پلورالیزم، نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه، هاوسانیی، دڵفراوانیی، دادگوزاریی، هاوکاریی، و هۆشمه‌ندیی هه‌بێت
کۆمه‌ڵگای سه‌رکه‌وتوو، کۆمه‌ڵگای یاسایه. کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایادا یاسا و داموده‌زگای ده‌ستووریی حوکم ده‌کات.
ده‌وڵه‌تی چاک ئه‌و ده‌وڵه‌تی یاسایه‌یه، که زامنی دادپه‌روه‌ریی، و یه‌کسانیی و هاوسانییه بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی بی جیاوازی. ده‌وڵه‌تی چاک ده‌وڵه‌تی داموده‌زگای هه‌ڵبژێردراو و ده‌ستورییه، که به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان تیایادا له‌سه‌رو گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تردایه.
حوکمی چاک، ئه‌و حوکمه‌یه که له به‌ڕێوه‌بردنیدا هاوڵاتی به بوویه‌کی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له گشت به‌شه‌کانی بڕیاروه‌رگرتن و ئه‌نجامداندا، نه‌ک وه‌ک سێبه‌رێکی بی ره‌گ و روو.
دیموکراسییه‌ت فه‌رزده‌کات که هه‌میشه راپرسی به میلله‌ت بکرێت.
دیموکراسییه‌ت رێنادات که بڕیار له‌سه‌ره‌وه وه‌ک ئایه‌ت ته‌نزیل بکرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیاروه‌رگرتن و حوکم کردن هه‌میشه له خواره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
هیچ پێشکه‌وتنێکی ژیاریی دروست نایه‌ته دی بێ به‌شداری چالاکانه‌ی میلله‌ت له پرۆسه‌ی دروستکردندا به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، واته، نه‌خشه‌کیشان، جێبه‌جێکردن، چاودێری و به‌رده‌وامیبوون.
سوودوه‌رگرتن له گۆڕانی مێژوویی پێویستی به بڕیاری مێژووییه. پێویستی به هه‌نگاوی مێژووییه.
باری ئه‌مڕۆی کوردستان ماف به میلله‌تی کوردستان و رۆشه‌نبیری کوردستانی ده‌دات که به‌خۆی ڕابگات و ریزه‌کانی رێکخاته‌وه و له پێناوی سه‌رفرازی گشت کوردستان، و مۆدێرنکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ پێشکه‌شکات و هه‌ڵبژێرێت.

لیبرالیزم
لیبرالیزم ( له وشه‌ی لاتینیه‌وه Liber ئازادی )، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیۆلۆژیه‌کی رامیارییه که ئازادی تاک و یه‌کسانی بنه‌ماو ئامانجیه‌تی . لیبرالیزم، وه‌ک ره‌وتێکی فه‌لسه‌فی، ره‌وتێکی هیومانیستانه و مۆدێرنستانه‌یه، و وه‌ک ره‌وتێکی رامیاری سێکوڵارو دیموکراسیانه‌یه.
لیبرالیزم، وه‌ک گشت فه‌لسه‌فه‌و ئایدیۆلۆژیه‌کانی تر، خاوه‌نی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌که، به‌ڵام گشت قوتابخانه‌کان له‌سه‌ر بۆچوونه سه‌ره‌کیه‌کانی لیبرالیزم سازن. له‌وانه‌ش:
مسۆگه‌رکردنی ئازادیه‌کان، یه‌کسانی، مافه‌کانی مرۆڤ، دابینکردنی مافه‌کانی تاک، نه‌مانی هه‌ژاری، پلورالیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری، هاوسانی هه‌ڵ، هۆشمه‌ندی، به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی وشێاری و زانیاری، ، لێبورده‌یی، ده‌وڵه‌تی سێکولار، مافی خاوه‌نداریه‌تی، ئابووری بازاری ئازاد، رێنه‌دان به مۆنۆپۆل، ئازادی به‌ربه‌ره‌کانی ئابووری و فکری، ئازادی دینی، ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌وڵه‌تی ده‌ستووری، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وڵه‌ت، بێلایه‌نی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی یاسا، سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت ، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، دادپه‌روه‌ری، دیموکراسی سیاسی، ده‌سگۆڕکێی حوکم، رێنه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها ، لیبرال ـ دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد، پاراستنی تاک له چه‌وسانه‌وه و ته‌عه‌دا، رێنه‌دان به تۆتالیتاریزم، رێنه‌دان به تاک ره‌ویی، به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ.
لیبرالیزم له روانگه‌یه‌کی مێژووییه‌وه
لیبرالیزم، وه‌ک رامانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ره‌تاکانیه‌وه خاوه‌ن دوو بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کی بووه:
یه‌که‌میان ئه‌وه‌بوو که شادمانی مرۆڤ له هه‌موو شتێک گرینگتره له جیهاندا.
دووهه‌میشیان، که مرۆڤ، بێ ره‌چاوکردنی جیاوازی، هاوسانی یه‌کترن‌و که‌س له که‌س باشتر نییه.
به‌رهه‌می ئه‌م رامانه کۆمه‌ڵایه‌تیه، ئایدیۆلۆجیه‌تێکی رامیاریی بوو که ئازادیی‌و رێزگرتن له مافه‌کانی تاک، بووه مه‌به‌ست‌و ناوه‌ڕۆکی .
تیۆری رامیاریی لیبرالیزم هه‌ر له سه‌ره‌تاکانیه‌وه پێناسه‌ی دوو جۆره ئازادیی کردووه:
1 ـ ئازادی له ژێرده‌ستی: ئه‌مه‌ش، ئازادی تاک، سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی رامیاریی، سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی، نه‌بوونی چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌و سانسۆر‌و ئازادیی هاتوو چۆ ده‌گرێته‌وه.
2 ـ ئازادیی هه‌ڵبژاردن: مافی مرۆڤ که ئازادانه هه‌ڵبژێرێت‌و ئازادانه بڕیاروه‌رگرێت. له نموونه‌کانی ئه‌م ئازادییه‌ش، ئازادیی بیروباوه‌ڕ‌و راده‌ربڕین‌و چاپه‌مه‌نی،و هه‌ڵبژاردنی خوێندن‌و جۆری کار‌و شوێنی ژیان. هه‌روه‌ها مافی به‌رهه‌مخۆر ( consumer ) که له بازارێکی ئازاد‌دا بتوانێ ئازادانه کاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی هه‌ڵبژێرێت‌و مافی دامه‌زراندنی بزنس‌و کۆمپانیا‌و کاری سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت.
لیبرالیزم، هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه، واته له سه‌ده‌ی 16مه‌وه، شۆڕشێک بووه دژ به ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و گشت جۆره ژێرده‌ستییه‌ک. جا چ ژێرده‌ستیی تاکه بیر و هزرێک بێت، ژێرده‌ستی داگیرکه‌ربێت، ژێرده‌ستیی فه‌رمانڕه‌وای زۆرداربێت، ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دینییه‌کانبێت، یاخود ژێرده‌ستیی چینایه‌تیی بێت.
لیبرالیزم له جیهانی ئه‌مڕۆدا
له جیهانی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆدا، ئه‌م ئایدیۆلۆجییه‌ته ره‌گ‌و ریشه‌ی له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و رامیاریی‌و ئابووریه‌کاندا وه‌ها داکووتاوه، که ناکرێت له خودی ژیاره‌که جوودابکرێته‌وه‌و ته‌نها وه‌ک بیرێک‌و ته‌وه‌رێکی سیاسی بیڕوانێترێ. لیبرالیزم له جیهانی پێشکه‌وتودا وه‌ک ئایدیۆلۆجییه‌تێک نه‌ماوه، به‌ڵکو بووه به ره‌وشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، بووه به ( مێتا ئایدیۆلۆژی)، واته بووه به ئایدیۆلۆژییه‌تێک له باره‌ی ئایدیۆلۆژییته‌کانه‌وه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له باره‌ی فه‌لسه‌فه‌کانه‌وه. لیبرالیزم بووه به نه‌ریت‌و ژێرخانێکی فکریی که دادوستانی رامیاریی، ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ری وه‌ستاوه. لیبرالیزم ئه‌مڕۆ ره‌وشته. ره‌وشتی مرۆڤی ئازاده.
لیبرالیزمی رامیاریی، خه‌باتده‌کات بۆ دامه‌زراندن‌و هێنانه‌دی بارودۆخێک که تیایادا تاکه که‌س‌و کۆمه‌ڵ بتوانن به‌و ( ژیانه خۆشه ) بگه‌ن که خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن‌و ئاواتیانه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که لیبرالیزم خاوه‌ن رووخسارێکی جیهانیزمانه‌یه‌و ده‌شێ له گشت شوێنێک‌و له‌ناو گشت کۆمه‌ڵێکدا په‌یڕه‌وبکرێت. لیبرالیزم ئایدیۆلۆجییه‌تێکه که که‌س پێویستی نییه له گه‌شه‌کردنوو بڵاوبوونه‌وه‌ی بترسێت چوونکه بیرێکه که به یه‌کچاوو ته‌ماشای خواستی هه‌موو لایه‌ک ده‌کات.
لیبرالیزم نه چه‌پڕه‌وه‌و نه راستڕه‌و، به‌ڵکو میانه‌ڕه‌وه. ئایدیۆلۆجییه‌تی چینێک‌و گروپێک‌و جینده‌رێک (جنسێک، ژن یان پیاو) و ده‌سه‌ڵاتێک نییه. به‌ڵکو ئایدیۆلۆجییه‌تی ئازادیی مرۆڤ‌و رێزگرتن له تاکه. جگه له‌مانه‌ش ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که لیبرالیزم باوه‌ڕی به بوونی ئایدیۆلۆجییه‌تێک یاخود هزرێکی ئیرۆ (کامل)و ره‌ها (موتڵه‌ق) نییه. بیر هه‌میشه له پرۆسێسی گۆڕاندایه. ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌کییه بۆ ئێمه‌ی لیبرال، گرینگی ئازادیی مرۆڤ‌و هه‌میشه رێزگرتنه له مافه‌کانی.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر